ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ سه‌ركوت كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له ئێران و كوردستان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری شاری ئیلام و هه‌وڵیان داوه بڵاوه به ناڕازیان بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان یان برینداران زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.
