به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، مه‌ئمورانی شاره‌داری ناوچه‌ی ٥ی شاری كرماشان بە توندوتێژییه‌وه ده‌ست به سه‌ر كه‌ولو‌په‌له‌كانیاندا ده‌گرن.
به پێی ئه‌و وێنانه، مه‌ئمورانی شاره‌داری ئه‌و شاره پاش هێرش بۆ سه‌ر ده‌سفرۆشان ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌تی خوڵكی زه‌حمه‌تكێش ده‌بنه‌وه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا كۆتایی به هێرشه‌كیانیان ناهێنن، به‌ڵكوو به توندوتیژییه‌كی زیاتره‌وه هێرش ده‌كه‌ن و بێڕێزی به خه‌ڵك ده‌كه‌ن. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌سفرۆشان له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران، كه‌وتونەتە به‌ر هێرشی هێزه‌كانی شاره‌داری و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له خه‌ڵكی زه‌حمه‌ت كێش به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.