ڕۆژی ڕابردوو كه‌سه‌به و ده‌ستفرۆشانی شاری ئێرانشار سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان له لایه‌ن مه‌ئمورانی ئاره‌دارییه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه. مه‌ئمورانی شاره‌داری ده‌ستیان به سه‌ر كولوپه‌لی كه‌سه‌به و ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره‌دا گرتووه و ته‌نانه‌ت هه‌ر كه‌سێك دژ به ئه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌و مه‌ئمورانه ڕاوه‌ستاوه، هێرش كرایه سه‌ریان و بێ‌ڕێزیان پێ كراوه. شایانی باسه زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌لوچ له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان به هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌و پارێزگای له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و ڕوو له پیشه مه‌ترسیداره‌كان ده‌كه‌ن.