ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌ئمورانی شاره‌داری هێرشیان كرده سه‌ر ده‌سفرۆشانی شه‌قامی ١٢ی فه‌روه‌ردینی شاری سنه و زیانێكی زۆر به‌ر هاووڵاتیان كه‌وت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئمورانی شاره‌داری به توندی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌سفرۆشان كردووه و هه‌ر یه‌ك له هاووڵاتیان لانیكه‌م ٢٠٠ ملیۆن زیانی به‌ر كه‌وتووه. شایانی باسه چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی شاری سنه داوایان له خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازان كردووه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه نامرۆییانه‌ی ڕژیمدا بێده‌نگ نه‌بن و پشتیوانی له خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوو بكه‌ن.
