به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، پاش كوژرانی ڕێبه‌ری جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، لایه‌نگه‌رانی ڕژیم له ناوچه‌ی سه‌زی به‌غداد هه‌وڵی هێرش بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئامریكایان داوه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌ندامانی ملیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی كه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه هاندراون، پاش كوژرانی “عه‌لی خامنه‌یی” ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئا‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد و ڕووبه‌ڕووی وڵامی هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ت بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به به برینداران و كوژراوانی ئه‌م ڕووداوه زانیارییه‌ك به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتوون.
