ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری ڕاستگه‌رای پێشووی برزیل خۆپێشاندانیان كرد و هێرشیان كرده سه‌ر پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه به‌رپرچ درانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بۆلسۆنارۆ” له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی سه‌رۆك كۆماری برزیل شكستی هێنا و سه‌رۆك كۆماری چه‌پگه‌رای ئه‌و وڵاته به‌ناوی “لۆلا داسیلوا” براوه بوو و له حه‌وتووی ڕابردۆوه ده‌ست به‌كار بوو و چه‌ندین بڕیاری نوێی ده‌ركردووه كه مافی پاراستنی خۆجێیه‌كانی ئه‌و وڵاته و ژینگه و سرووشتی ئامازۆن له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت دا داناوه و چه‌ند كه‌سی خۆجێیی وه‌كوو وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبژرادووه كه تۆڕه‌یی ڕاستڕه‌وه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستیان كرد به خۆپێشاندان و هێرشیان برده سه‌ر پاڕله‌مان به‌ڵام پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشی كرده سه‌ریان و كۆبوونهوهكهیانی تێكدا.