بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوە ناوخۆییەکان، شەهاب دارابی، بلۆگەر و شۆفێری بارهەڵگر ناسراو بە “یوز ئاسیا“، کە پێشتر بە تۆمەتی “هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی” سزای پێنج ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو، لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە هێرشی كرایە سەر.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ناوبراو دوای هێرشەکە بۆ نەخۆشخانەی شاباد گواستراوەتەوە و لە بەشی چاودێریی چڕدا بەستەری كراوە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بارودۆخی دارابی باش نییە.
شەهاب دارابی پێشتریش بەهۆی پشتیوانیی ئاشكرای لە مانگرتنی سەرتاسەریی بارهەڵگرەكان لە ساڵانی ڕابردوودا دەستبەسەر و لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەكاندا بووە.