له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، چه‌ندین ناوچه له سووریه و لوبنان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه بۆردوومان كراوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ده‌یان ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا و جیهادی ئیسلامی كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوچه‌كانی به‌علبه‌ك، سوور، نه‌به‌تیه و زاحیه له لوبنان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراوه و به‌وهۆیه‌وه ٤٣ كه‌س كوژراو و بریندار بوون. هه‌روه‌ها شوێنی كۆوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سپای قودس و حیزبۆڵڵای لوبنان به مووشه‌ك پێكراوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌شدا، به لانیكه‌م ١٥ كه‌س كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به كۆچی زۆره‌ملێ فه‌له‌ستینیه‌كانی باكووری غه‌زه و بێبه‌شكردنیان له خۆاك و ده‌رمان هۆشداری به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوه و داوای له ئه‌مریكا كردووه كه، گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو بباته سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ڕابگرێت.