شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل به ٥٩ بۆمبی به‌هێز بنكه نیزامییه‌كانی سه‌ر به حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و چه‌ند وزه‌خانه‌یان له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ١١ كه‌س كوژران.
ڕۆژی ڕابردوو چه‌كدارانی حووسی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری یۆنانی كه به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی ئیسڕائیل ده‌چوو و ئه‌و كه‌شتیه‌یان نوقمی ئاو كرد. هاوكات حووسییه‌كان به دوو مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر ئیسڕائیل به‌ڵام مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه خرانه خواره‌وه و هیچ زیانێكیان نه‌بوو. له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌نده‌ری حۆده‌یده، ڕاس عیسا، سه‌لیف و وزه‌خانه‌ی ڕاس قوتبیان به چڕی بۆردوومان كرد و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.