کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنكه‌ سنووریه‌كانی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنكه‌ سنووریه‌كانی حیزبه‌كانی

ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ی سه‌ر له‌ به‌ریانی، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چڕی هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر بنكه‌ سنووریه‌كانی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران و بۆردوومانی ئه‌و هێزانه‌ تا کاتی به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،فرۆكه‌كانی سپای پاسداران به‌ به‌زاندنی سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بۆردوومانی ناوچە سنووریه‌كانی سیدەکان ، چۆمان و به‌ربه‌زێنی کردووە کە چه‌ند بنكه‌یه‌كی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌وێ جێگیر كراوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ كه‌ هێرشێكی زۆر تووند كراوه‌ته‌ سه‌ر هێز و بنكه‌كانی ئه‌و حیزبانه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمەرگەی ئەو حیزبانە چه‌ند ڕۆژێكه‌ لە حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، هه‌تا كاتی به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ زەرەر و زیانی گیانیان نەبووە. جێی ئاماژه‌یه‌ ئێستاش ناوەناوە له‌ لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ڕژیم بۆردوومانەکە بەردەوامە و هەروەها فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە .