ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه سێ جار چیای “دڕەبی” لە سنوورى رەواندزیان بۆردومان کردووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بۆردومانەکە نزیک گوندى پردەشاڵ بووە و ئاماژە بەوەش كراوه كه بۆردومانەکە ناوچەکانی “قوبەی سەرداران، شاخی دڕەبی، گۆڕی قەڵاتی و کۆسپی کەوەتێ”یان لە سنووری شارەدێی وەرتێی سەر بە شارۆچکەی ڕواندز لە پارێزگای هەولێر گرتووەتەوە. هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بۆردوومانی گوندەکانی بناری قەندیلیشیان کردووە.