ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆکە جەنگییەکانى توركییه له‌درێژه‌ی بۆردومان كردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سنورى قەزاى ئامێدییان بۆردوومان کردوە.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆکە جەنگییەکانى توركییه بۆردومانى گوندى گیزێى قەزاى ئامێدیان کردووە و بەهۆى بۆردومانەکەوە ئاگر لە رەز و باخى هاوڵاتییان کەوتووەتەوە و زیانى ماددى بەر جوتیاران کەوتووە. هاوکات وەزارەتی بەرگریی توركییه راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووه، لە بۆردومانى ناوچەکانى گارا و مەتین لە هەرێمى کوردستان “چوار گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج”، بەڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، پەکەکە هیچ راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی هه‌ینیش فڕۆکە جەنگییەکانى توركییه هەمان ناوچەیان بۆردومان کردبوو، بەهۆیەوە روبەرێکى زۆرى دارستان و رەز و باخ سوتابوون.