رۆژی ههینی ٨ی ڕهشهممه، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سنوری سووریه- عێراق بۆردومانی گروپێکی چەکداری نزیك لە ئێرانیان کرد.
به پێی راپۆرتهكان، فرۆکەکانی ئەمریکا بۆردومانی دەروازەی “ئەبوکهمال”یان کردووە. به پێی زانیارییهكان، لە ئەنجامدا ١٧ چەکدار کوژران و سێ بارهەڵگری چەک کە لە عێراقەوە هاتوون كراونهته ئامانج. به پێی ههواڵێكی دیكه، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجی بۆردومانەکە رێگەنەدان بەتێپەڕبوونی گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران بووە بۆ ناو سووریه. هاوکات، “جۆن کێربی”، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، ئەو بۆردومانە کراوە بۆ نەهێشتنی ژێرخانی ئابوری گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران لە سووریهدا. ئەمە لەکاتێدایە، دوو هەفتە لەمەوبەر، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل بۆردومانی کاروانێکی بارهەڵگری ئێرانییان لە سنوری عێراق-سووریه کردووە.