ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ڕووسیه بۆسه‌ر ئێدله‌ب، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ڕووسیه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له شاری ئێدله‌ب و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٧ كه‌سی دیكه‌ش له‌وانه چه‌ند منداڵ بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستیی هێندێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.