به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی دوشەممە ١٤ی ڕێبهندان، فڕۆكە جەنگیەكانی توركییه دەستیان بە بۆردومان کردنی گوندەکانی ناوچهی برادۆست سهر به پارێزگای ههولێر کردووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، فڕۆکەکان گوندەکانی “دەرا، چیای شەکیف و سرتی زراران”یان لهو ناوچه بۆردومان کردوه. شایانی باسه، فڕۆکەکان بە نزمی لە سنورەکەدا دەسوڕێنەوە و تا ئێستاش زیانی بۆردومانانەكان ڕانهگهیندراوه. هاوکات فڕۆکە جەنگیەکانی تورکییه بەچڕی بەئاسمانی قەندیل و گوندەکانی سنوری ناحیەی قەسرێ و وەرتێدا دەسوڕێنەوە.