به پێی ڕاپۆرتهكان، ئێوارهی چوارشهممه ٢٩ی خهزهڵوهر، فڕۆکە جەنگیەکانى تورکییه بە بیانوى بونى گەریلاکانى پەکەکە لەیەک کاتدا پێنج ناحیەى سەر بەچوار قەزاى سنوورى هەولێر و سلێمانى بۆردومان كرد و بەهۆى بۆردومانەکانیشەوە زیانێکى ماددى زۆر بەر خەڵکى ئەو ناوچانە کەوتوە.
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه بۆردومانى چیاى کارۆخ و چیاى هەڵەموندیان لەسنورى ناحیەى وەرتێ کردووە. هاوكات لەگەڵ بۆردومانەکانى چیاى کارۆخ، گەلى بەدران، ناحیەى سمێلان، چیاى کۆپى و ناودەشت لەبنارى قەندیل لەسنورى ناحیەى سەنگەسەر زیاتر لە نۆ جار بۆردومان کراون.