کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانجیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی فڕۆكه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆسه‌ر پێگه‌كانی ئێران له‌ سوورییه‌

هێرشی فڕۆكه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی

هێرشی فڕۆكه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی

فڕۆکە جەنگییەکانی عه‌ره‌بستانی سعوودی هێرشیان كردووه‌ته‌ سەر پێگەکانی ئێران لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سوورییه‌ و سەرچاوەکانیش باس لە کوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ڕیزی چه‌كداره‌ ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بریتانیا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، بەهۆی بۆردومانەکانەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراون و برینداربوون و هاوکات چەندین مۆڵگەی چەک و تەقەمەنی و موشەک لەناوبراون. هه‌ر ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ ئەوەشی خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودییە پێگەکانی هێزێکی تایبەتی فەیلەقی سوپای قودسی ئێرانیان لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سوورییه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج.  ئەوە لەکاتێکدایە كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌رمانان وەزارەتی بەرگری سعودییە بەڵگەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی بڵاوکردەوە و بە فەرمی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت ئەو هێرشانەوە بووە.