ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر پێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای “سه‌لاحه‌دین”ن لانیكه‌م كه‌سێك كوژراو و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
ئه‌رته‌شی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وێڕای پشڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئاشكرای كردووه كه ڕۆژی هەینی لە رێگەی فرۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە، سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی لە گوندی “براوچلی” لە نێوان دوو ناحییەی “سلێمان بەگ و ئامرلی”ی سەر بە قەزای “خورماتو”، بۆردوومان كراوە. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ لایه‌نێك یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.