سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فرۆکە جەنگییەکانی تورکییه پێنج جار بۆردومانى گوندێکیان لە سنورى قەزاى ئاکرێ لە دهۆک کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م بوردومانه هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بڵام، زەرە و زیانی ماددی بەر موچه و مه‌زرای ناوچەکە کەوتووە و هه‌روه‌ها مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانى ناوچەکە دروستکردووە. ئەوە لەکاتێکدایە، سپاى تورکییه له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركۆت گه‌رانه‌ی خۆیان به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، ناوبەناو لەڕێى فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانى سنورەکانى هەرێمى کوردستان دەکه‌ن و به‌م بوونه‌وه هەندێک جار هاووڵاتییان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و بریندار دەبن.