شه‌وی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، گرووپه فاشیسته‌كانی توركیا له شاری هاتای هێرشیان كرده سه‌ر كرێكارانی كورد و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گرووپه فاشیستیه‌كانی توركیا به دروشمی “كرێكاری كورد ناتوانێت لێره‌دا كار بكات” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كرێكارانی كورد و پاش تێكهه‌ڵچوون، فاشیستێكی تورك له‌لایه‌ن كرێكارانی كورده‌وه كوژراوه و چه‌ند كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون.