ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه گرووپه فاشیسته‌كانی ئێسپانیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌نابه‌رانی ئه‌فریقایی و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوووه، به‌دوای برینداربوونی خانه‌نشینكراوێك له‌لایه‌ن چه‌ند په‌نابه‌ری ئه‌فریقایی، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێسپانیا ده‌ستیپێكردووه و فاشیسته‌كانی ئه‌یاله‌تی باسك چه‌ندین دووكانیان سووتاندووه و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه. هه‌ر چه‌ند پۆلیسی ئه‌و وڵاته سێ كه‌سی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام گرووپه فاشیسته‌كان به خۆپێشاندانی به‌رده‌وام داوای ده‌ركردنی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن و ٨ كه‌سی توندئاژۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه زیندانی كراوه.