ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هێرشی شیمیایی كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له شاره‌كانی سه‌قز، كرماشان و تاران و ده‌یان قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌ست وپه‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری سه‌قز هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “بنتۆلهۆدا” و “مێعراج” و به ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچوو. پاش ئه‌و ڕووداوه قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام هێزكانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و قوتابیانیان دایه به‌ر لێدان و قوتابییه‌ك به‌هۆی زه‌ربه‌ی باتۆم ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا. له شاره‌كانی كرماشان و تاران به هه‌مان شێوه هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “مۆجته‌با جه‌عفه‌ری”، “سه‌جادیه” و “عیفاف” و چه‌ندین قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه.