ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه له شاره‌كانی ورمێ، دزفوول، تاران، هه‌مه‌دان و سالۆنێكی وه‌رزشی له مه‌ره‌ند و به‌ده‌یان كه‌س ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كێبه‌ڕكێ نێوان دوو تیمی فووتساڵ له شاری مه‌ره‌ند هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر یاریزانان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ده‌یان كه‌س باری ته‌ندرووستیان تێكچوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “نه‌سیر”ی و “ئه‌بووزه‌ر”ی ورمێ و ده‌یان قوتابی كچ ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها هێرشی هاوشێوه كرایه سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “ئۆمه‌ت” له تارانپارس وپیشتازانی دزفوول و چه‌ندین قوتابی تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون. له شاری هه‌مه‌دانیش هێرش كراوه‌ته سه‌ر هۆنه‌رستانی كچانی چه‌مران و ده‌یان قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.
