به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری سنه هێرشیان كردۆته سه‌ر دوو مه‌دره‌سه‌ی كچانه له “سه‌ڵوات ئاوا” و “حسێن ئاوا” و چه‌ندین قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز بۆ جاری دووهه‌م هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی ئیستقلال و قوتابیان تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون. له چابه‌هار هێرشی هاوشێوه كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی “ته‌قی زاده” و موعه‌لیمان و قوتابیان تووشی خوێنبه‌ربوونی لووت و ده‌م بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێرشێكی برینی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی كوڕانه‌ی شاهید له گورگان و هونه‌رستانی “مه‌هدیزاده” له مه‌شهه‌د و چه‌ندین قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.