به‌یانی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ ده‌یان ئۆتومبێلی سه‌ربازی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیان له گاراژێكی شارۆچكه‌ی نه‌وبه‌ندیانی سه‌ر به شارستانی چابه‌هار سووتاند.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئازادیخوازانی به‌لووچ سه‌ره‌تا پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و گاراژه‌یان چه‌ك كردووه و دواجار ئاگریان له ئۆتومبێله سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌ت به‌رداوه. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه دا هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و پاش كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتومبێله‌كان، گاراژه‌كه‌یان پۆلۆمپ كردووه.