شه‌وی ڕابردوو، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بریندارانی خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، دیسان هێرشیان كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له شاری ئیلام.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، پاش هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، خه‌ڵكی ناڕازی له ئه‌و شاره به مه‌به‌ستی پشتیوانی له برینداره‌كانی خۆپێشاندانه‌كان، بەرەو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه چوون و ڕێگریان له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی برینداران کرد. شایانی باسه هێزه‌كانی ڕژیم كاتی چوونیان بۆ چه‌ند به‌شێكی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، به بێ بایه‌خ دان به دۆخی خراپی ته‌ندروستی بریندران، به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری خه‌ڵكی ئه‌و شاره، له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
