میدیاكانی ئاڵمان ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ ڕایانگه‌یاند كه شارومه‌ندێكی ئێرانی له ویزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری “لاوف ئان دێر” له ئه‌یاله‌تی بایرن به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سێ پۆلیس و خۆی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژراوه.
له ڕاگه‌یاندنی پۆلیس ئاڵمان دا ئاماژه به ناسناوی ئه‌و شارومه‌نده ئێرانییه و مه‌به‌ستی له‌و هێرشه كردنه ڕوون نه‌كراوه، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌ندراوه كه پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ به پێناسه‌ی ئێرانییه‌وه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه. پێشتریش گنجێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی ئه‌فغانستانی هێرشی كردبووه سه‌ر ژماره‌یه‌ك شارومه‌ندی ئاڵمانی له شاری مانهایم و وێڕای كوشتنی پۆلیسێك، چه‌ند كه‌سی بریندار كردبوو.