به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، مه‌ئمورانی شاره‌داری شاری كرماشان، ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له ده‌سفرۆشان و ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گرتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئمورانی شاره‌داری ناوچه‌ی ٥ی شاری كرماشان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌سفرۆشانی مه‌یدانی موعه‌لیم و به توندوتیژی و بێڕێزییه‌وه ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گرتووه. شایانی باسه له به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه نامرۆییانه‌ی شاره‌داری كرماشان‌دا، خه‌ڵكی ناڕازی هه‌وڵی ڕێگری له زه‌وت كرانی داراییه‌كانی دهسقرۆشهكانیان دا، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
