کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هێرشی سەرلەنوێی کۆنەپەرستان بۆ سەر زانکۆکان جارێکی تر شکست دەهێنێت

download 5

لەم ڕۆژانەی سەروبەندی نزیکبوونەوە لە ساڵیادی قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی و دەستپێکی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادی، دەرکردن و هەڵپەساردنی ئەو مامۆستا و خوێندکارانەی کە وەک خۆیان دەڵێن، لەگەڵ دەسەڵات هاوئاراستە نین، بە شێوەیەکی بێ وێنە پەرەی سەندووە. ئەم دەرکردنانە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی ئەنجومەنە سنفییەکانی مامۆستایان. ناڕەزایەتی ئەو ناوەندانە زۆرتر بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەربەخۆیی زانکۆکان و ئەمنییەتی کردن و زیان پێگەیشتن بە ئاستی زانستیی زانکۆکان ناڕازین. پێویستە دان بەوەدا بنرێت کە زانکۆکان لە سەردەمی پەهلەوی و بە تایبەت لە ٤٤ ساڵی ڕابردوودا هیچ سەربەخۆیییەکیان نەبووە و بەردەوام ئەمنیەتیی بوون. ناوەڕۆکی بابەتە دەرسییەکان بە تایبەت بەشی زانستە مرۆییەکانیش، نەک لەسەر بنەمای زانست، بەڵکوو هەمیشە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی حکوومەتەکان ڕێکخراوە. بەڵام هەمیشە لە زانکۆکاندا نموونەی ئەو مامۆستایانە بوونیان هەبووە کە ئەو ناوەرۆکانەیان لەبەرچاو نەگرتووە و تا ئەو جێگایەی توانیبێتیان لە لێدوانە زارەکییەکانیاندا ڕاستییەکانیان جێگیر کردووە. ئەم بەشە لە مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکاندا هێرشیان کراوەتە سەر و پاکسازی کراون و ئێستاش دوا شەپۆلەکانیان کەوتوونەتە بەر هێرش و زەبر و زەنگی هێزە ئەمنیەتییەکان. ڕێکخراوەکانی خوێندکارانیش چەند ڕاگەیاندنێکیان سەبارەت بە دەرکردن و هەڵپەساردنی خوێندکاران و مامۆستایان بڵاوکردووەتەوە و ئەو کارەیان ئیدانە کردووە. ئەوان لە ڕاگەیاندنەکانیاندا زیاتر هێرشیان کردۆتە سەر ڕێوشوێنە سیاسی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم.

زانکۆکان هەرلە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامییەوە، دڕکێک بوون لە چاوی بەرپرسانی ئەم ڕژیمەدا. خومەینی لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٩دا زانکۆکانی بە ناوەندی فیتنە ناوبرد و وتی: “پێویستە شۆڕشێکی بنەڕەتی لە سەرجەم زانکۆکانی سەرتاسەری ئێراندا ڕووبدات بۆ ئەوەی زانکۆ ببێتە شوێنێکی تەندروست بۆ فێرکردنی زانستە ئیسلامییە باڵاکان“. لەسەر ئەو بنەمایە، یەکەم پەلامارەکان بۆ سەر زانکۆکان دەستی پێکرد و خوێندکارە چەپ و دژبەرەکانی ڕژیم غەڵتانی خوێن کران و زانکۆکان لەلایەن هێزی کۆنەپەرستی ئیسلامیەوە دەستیان بەسەردا گیرا و داخران. ڕاسپێردراوەکانی خومەینی ماوەی سێ ساڵ هەموو کاتی خۆیان بۆ پێداچوونەوە بە کتێبەکان و دەرکردنی سەدان مامۆستا و هەزاران خوێندکاری کە زۆربەیان چەپ بوون تەرخانکرد، تا بە قەولی خۆیان زانکۆکان پاک بکرێنەوە و ببنە ناوەندێکی ئیسلامی. بەڵام لەو ڕووەوە کە زانکۆکان لە ژێر کاریگەری کەشوهەوای کۆمەڵگادان و کۆمەڵگاش هەرگیز شێوازی ژیانی جێی مەبەستی ڕێژیمی ئیسلامیی قەبووڵ نەکرد، ئەم بەناو پاککردنەوە و بە ئیسلامیکردنەش سەرکەوتوو نەبوو. خەم و حەسرەتی بە ئیسلامی نەبوونی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا تا دوا هەناسەش لەسەر دڵی خومەینی قورسایی کرد. ئەم خەم و حەسرەتە نەک هەرگیز ساڕێژ نەبوو، بەڵکوو بە تایبەتی بەر لە دەستپێک و دوای ئاخێزە خوێندکارییەکەی ساڵی ١٣٧٨ ئاشکراتر و ساڵی ١٣٨٨ قووڵتریش بووەوە. قۆناغی دواتری شەپۆلی هێرش بۆ سەر زانکۆکان و دەرکردنی مامۆستایان و خوێندکارانی ناڕازی، لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی مەحمود ئەحمەدی نەژاد دا دەستیپێکرد. لەو کاتە بەدواوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ڕێبەرایەتی خودی خامنەیی شەپۆلێکی دیکەی بە ئیسلامیکردنی زانکۆکانیان دەستپێکرد و بە شۆڕشی فەرهەنگیی دووهەم ناوزەدیان کرد. نوێنەری خومەینی لە زانکۆکان، مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ دانی بە شکستهێنانی ئەم دەورەیەی هێرش و پەلامارەکاندا ناو وتی: خامنەییبە ڕوونی باسی لەوە کردووە کە بە ئیسلامیکردنی زانکۆکان بابەتێکە کە بەسەر دەستی ڕێژیمەوە ماوەتەوە“.

ئێستا و دوای شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیشەپۆلێکی نوێی هێرشی دڕندانە بە ئامانجی بەئیسلامیکردنی زانکۆکان دەستیپێکردووە. لەبەر ئەوەی بەرپرسانی ئەم ڕژیمە هۆکاری هیچ حەرەکەتێکی دژ بە خۆیان لە زانکۆکاندا، نەک بۆ شکستی ئیسلامی سیاسی لە کۆمەڵگا و حکومەتەکەیاندا، بەڵکوو بۆ بە ئیسلامی نەبوونی زانکۆکانی دەگەڕێننەوە. بەرپرسانی ڕژیم لە چەند مانگی ڕابردوودا و لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا، لە ڕێگەی ڕاپۆرتەکانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بەشێکی بەرچاو لە خوێندکاران شانبەشانی مامۆستایانی پێشڕەو لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا جەسوورانە لە شۆڕشەکەدا ڕۆڵیان گێڕاوە و زۆر کاریگەر بوون. کەواتە، لەبەر ئەوەی هیچ بژاردەیەکی تریان نییە و هەروەها چونکە قۆناغێکی نوێی شۆڕشیش بەڕێوەیە، بە شێوەیەکی ترسنۆکانە سەرلەنوێ گورزی سەرکوت و کەرەستە ژەنگاوییەکانی ئیسلامی سیاسییان بەدەستەوە گرتووە و کەوتوونەتە گیانی مامۆستایانی پێشڕەو و خوێندکارە خەباتکارەکان.

ئەوان لەم هێرشە نوێیەدا، ئەو خوێندکارە چەپانەیان کردۆتە ئامانج کە زۆرجار خۆیان بە منداڵی کرێکاران و پشتیوانی ئەوان ناوبردووە. بەرپرسانی ڕژیم و دەست و پێوەندەکانیان لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٩ و لە کاتێکدا هێرشەکانیان بۆسەر زانکۆکان دەستپێکرد کە شۆڕش تا ڕادەیەک دامرکایەوە. بەڵام کەشی سکۆلاری کۆمەڵگا و نەریتی چەپ لە ناوەندەکانی پەروەردەدا هەرگیز ڕێگەی نەدا کە ئەوان لە زانکۆکان بە تەواوی بە ئامانجە دژە ئینسانی و دژە زانستییەکانیان بگەن. ئێستا کە کەشوهەوایەکی شۆڕشگێڕانە لە کۆمەڵگادا پێکهاتووە، پێشبینی ئەو ڕاستییە کارێکی دژوار نابێت کە پەلامار و زەخت و زۆرەکانی ئێستاشیان زۆر زووتر لە هەرکاتێکی تر لەگەڵ شکستێکی سەرشۆڕانە ڕووبەڕوو دەبێتەوە و شۆڕشی ژینا سەرەنجام جامی ژەهری هەلاهل دەداتە دەست خامنەیی و باقی بەرپرسە سەرەکییەکانی ڕێژیم.