شه‌وی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی سپای پاسداران به بیانووی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بكوژانی “سه‌جاد ئه‌میری” هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “لوڕ” له نزیك شائاباد و شه‌ڕو پێكدادن هاته ئاراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سپای پاسداران به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بكوژانی فه‌رمانده‌یه‌كی به‌سیج به ناوی “سه‌جاد ئه‌میری” كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كرماشان له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه كوژرابوو، هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “لوڕ” و ماڵی خه‌ڵكیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و شه‌ڕ و پێكدادان هاتۆته ئاراوه و ئه‌و چه‌ند كه‌سه هه‌ڵهاتن بۆ شارۆچكه‌ی “جه‌هاد”ی شائاباد و له‌وێش له شه‌ڕ و پێكدادن دا بهسیجییهكی دیكه به ناوی “مێهدی شاهمهلكی” كوژرا.
