کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی سپای پاسداران بۆسەر ماڵی چەند هاووڵاتی لە پیرانشار

هێرشی سپای پاسداران بۆسەر ماڵی چەند هاووڵاتی لە پیرانشار 2

بەیانی رۆژی هەینی 20ی خەرمانان، چەکدارەکانی مەنگۆڕ و سەر بە سپای پاسداران، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چەند هاووڵاتی لە پیرانشار.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هێزانە تەنیا بە بیانووی ئەوەی کە کوڕێکی ئەم بنەماڵەیە دژبەری کۆماری ئیسلامییە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “عوسمان سۆخەنوەر” و وێڕای توندوتیژی دژ بە ئەندامانی بنەماڵەکە، و بریندارکردنیان، بەشێک لە ماڵەکەیان سووتاندووە و کەلوپەلەکانیشیان شکاندووە.  هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی ڕابردوو هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار ، پەلاماری ماڵی برایەکی “محەممەد باڵدار”یان داوە و پاش شکاندنی دەرگا و پەنجەرە و کەلوپەلی ماڵەکەی، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان بە هۆی توندوتیژی ئەو هێزانەوە بریندار بوون.