کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی سپای سووریه‌ بۆسه‌ر قوتابخانانه‌كان له‌ شاری ئیدلب

هێرشی سپای سووریه‌ بۆسه‌ر قوتابخانانه‌كان

هێرشی سپای سووریه‌ بۆسه‌ر قوتابخانانه‌كان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، لە ئەنجامی هێرشێکی سپای سووریه‌ بۆسەر یەکێک لەو قوتابخانانەی کە ئاوارەکانی پارێزگای ئیدلب تێیدا نیشتەجێبوون، ١٠ کەس لە یەک خانەوادە گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەندامانی ئەو خانەوادەیە لەترسی بۆردوومانەکان روویان لە قوتابخانەکە کردبوو. ئاوارەیەک ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ “فڕۆکەکان بەسەر ناوچەکەدا دەخوولانەوە، دواتر مووشەکیان هاوێژرایە خوارەوە. شایانی باسه‌، هێرشە کە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە چەند ئاوارەیەکی نوێ ویستوویانە روو لە قوتابخانەکە بکەن. هه‌روه‌ها هەندێک لە ئاوارەکان دەڵێن، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە رووسەکان ئەنجامدراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ن ئامانجی کردنی ئەم قوتابخانەیە لەکاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی مانگی گه‌لاوێژی ئەمساڵەوە سپای سووریه‌ بە هاوکاریی رووسیه‌ بۆردوومانەکانی بۆسەر پارێزگای ئیدلب دەستپێکردووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ گوندی کۆنترۆڵ کردووەتەوە و لە پێشڕەوییەکانیشی بەردەوامە.