ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گلاوێژ، گرووپێكی سه‌له‌فی له شارۆچكه‌ی “حه‌سه‌ن ئاوا”ی شاری سنه، هێرشیان كرده‌سه‌ر دووكاندارێك و برای دووكانداره‌كه به‌سه‌ختی بریندار ده‌كه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و گرووپه سه‌له‌فییه پێشتر و له چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌و دووكانه له سێ ڕێیانی بێهداشتی شارۆچكه‌ی “حه‌سه‌ن ئاوا”ی سنه و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆژرانیان له خاوه‌ن دووكان و براكه‌ی كردبوو. جێی ئاماژه‌یه كه برای دووكانداره‌كه ناوی “هه‌ژیر”ه و به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه كراوه.