ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ئهڕتهشی توركییه و میلیشیا سورییەکان، هێرشەکانیان بۆ سەر گوندەکانی “گرێ سپی و عەین عیسا” درێژه پێداوه.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی کردووهتههوه؛ سەرەڕای پابەندبونی شەڕڤانانی هەسەدە بە بڕیاری ئاگربەستەوە، بهڵام ڕۆژی دوشەممە ئهڕتهشی توركییه و میلیشیا چەکدارە سورییەکانی سەر بەم وڵاتە، بۆ چهندهمین جار هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی “خەربە بەکر و گۆڕحەسەن” لە رۆژئاوای گرێ سپی. هاوكات، توركییه هێرشەکانی بۆ سەر گوندەکانی باکوری عەین عیسا دەستپێکردووهتهوه و فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی توركییه بۆردومان و تۆپبارانی ئەو گوندانەیان کردووە. ئهمه له كاتێكدایه كه ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕهزبهر، “کینۆ گابرێل” وتەبێژی هێزەکانی سوورییهی دێمۆكراتیك لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ، بە نێوەندگیریی ئەمەریکا، شاری سەرێ کانی بە تەواوەتی لە شەڕڤانانی هەسەدە چۆڵکراوە. هاوكات ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سوورییه بڵاوی كردبووهوه دوای کشانەوەی هێزەکانی سوورییهی دێمۆكراتیك، ئهڕتهشی توركییه و گروپە چەکدارە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتە دەستیان بەسەر شاری سەرێ کانی له باکووری حەسەکە له سنووری توركییهدا گرتووە. ڕۆژی یەکشەممە مانگی سوری کوردی ئاشکرای كردبوو كه بە هاوکاریی خاچی سوری نێودەوڵەتی تیمەکانیان چونەتە سەرێ کانی و ٣٠ بریندار و تەرمی چوار كهسیان لە نەخۆشخانەی سەرێ کانی دەربازکردوە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەرمان لە قامیشلۆ.