به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری زاهدان هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی حسێن ئابادی جیكولی و ده‌یان خانوویان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دانیشتووانی ئه‌و گونده سه‌ر به عه‌شیره‌تی شه‌هبه‌خشن و به‌ڵگه‌ی مه‌حزه‌ری ته‌ك به‌رگیان هه‌یه كه له ساڵی ١٣٣٦ی هه‌تاوی وه‌ریان گرتووه، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان بردووه‌ته سه‌ریان و سه‌ره‌تا هه‌موو خێزانه‌كانیان له ماڵ كردووه‌ته ده‌ره‌وه و پاشان، ٣٠ خانوویان ڕووخاندووه.