له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئارمان به‌هرامی و ئیلهام سیاده‌ت و وێڕای پشكینی كه‌لووپه‌له‌كان، ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، ئارمان به‌هرامی و ئیلهام سیاده‌ت بۆ ماوه‌ی ٩ ساعه‌ت له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیسفه‌هان زیندانی و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه. ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌هاییه پاش ٩ ساعه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون. پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، مه‌ئموورانی حكوومه‌ته هێرشیان كردبووه سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو شارومه‌نده و پاره، زێڕ و كه‌لووپه‌لی ئه‌له‌كترۆنی نێو خانووه‌كه‌یان زه‌وت كردبوو