کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانجیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی سایبێری سپای پاسداران بۆ سه‌ر ٦٠ زانكۆی جیهان

هجوم سایبری هکرهای وابسته به سپاه پاسداران ایران به ۶۰ دانشگاه جهان1

هجوم سایبری هکرهای وابسته به سپاه پاسداران ایران به ۶۰ دانشگاه جهان1

تیمێكی سایبێری سه‌ر به‌ سپای پاسداران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان، به‌ هێرش كردنه‌‌ سه‌ر ٦٠ زانكۆی سه‌رتاسه‌ری جیهان، سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ئه‌م زانكۆیانه‌یان دزی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م تیمه‌ له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی ژوئییه‌ و ئووتی ئه‌مساڵدا، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ٦٠ زانكۆی جۆراوجۆر له‌ وڵاتانی وه‌ك، ئه‌مریكا، ئۆستڕالیا، كانادا، هۆنگ كۆنگ، سووئیس و بریتانیا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م هه‌كرانه‌ له‌ مانگی ئووتی پاره‌كه‌ش‌ هێرشی سایبێریان كردبووه سه‌ر ١٤ زانكۆی سه‌رتاسه‌ری جیهان و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ئه‌و زانكۆیانه‌یان دزی بوو. هه‌روه‌ها دادگوسته‌ری ئه‌مریكا له‌ مانگی مارسی پاره‌كه‌، ٩ ئێرانی و له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م تیمه‌ی به‌ تاوانی هێرشی سایبێری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سپای پاسداران خستبووه‌ لیستی گه‌مارۆكانییه‌وه‌.