کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی زەمینی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر سنووری پارێزگای دهۆك

هێرشی زەمینی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر سنووری پارێزگای دهۆك

هێرشی زەمینی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر سنووری پارێزگای دهۆك

به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌رته‌شی توركییه‌ هێرشی زەمینی كردووه‌ته‌ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و لە چەند ناوچەیەک روبەڕوبونەوەی سەربازیی لێکەوتوەتەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ چه‌ند شوێنێكی سنووری دهۆک روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چەکداریی له‌نێوان هێزه‌كانی توركییه‌ و گه‌ریلاکانی پەکەکەدا روویانداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت گوندی ‌سنووری ناحیه‌ی باتیڤا له ‌قه‌زای زاخۆ زیانیان به‌ركه‌وتوە و چەند گوندێکیش چۆڵکراون. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار، بەهۆی ‌بۆردومانی فڕۆكه‌ و تۆپخانەکانی توركییه‌ له‌ سنووری ناحییه‌ی باتیڤا حه‌وت گوند هه‌تا ئێستا زیانیان پێگه‌یشتوە و ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندی كه‌شانێش ئاواره‌ بوون و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری مادیش وه‌به‌ر خانوو و ڕه‌ز و باخی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌.