کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی دووبارە بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر

هێرشی دووبارە بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر 2

شەوی دووشەممە ٣ی گەلاوێژ، بە موشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە شاری چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە ئاگر لە بەشێکی کێڵگەکە کەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٧ و ٥٠ خولەکی شەوی ڕابردوو بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و بە هۆیەوە ئاگر لە بەشێک لە شوێنی وەبەرهێنانی کێڵگەکە کەوتوەتەوە و فڕۆکەی جەنگیش بە ئاسمانی کێڵگەکەدا دەسووڕایەوە. جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.