بەپێی دوایین هەواڵەکان، بارەگاکانی حیزبەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بە ئامانج گیراون.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زیانێکی زۆر بەر کەمپی ئازادی، کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کەوتووە، بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە زیانە گیانییەکان زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. شایانی باسە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە دەیان جار بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانییەوە بە ئامانج گیراوە و چەندین کەس بریندار یان گیانیان بەختکردووە.
