ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی چەند پەهباد و مووشەک، هێرشێکی ئاراستەی کەمپی “ئازادی” سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیەی لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ناوەندێکی درمانیی ناو کەمپەکەش کرایە ئامانج و ئەندامێک لە کادری درمانی بریندار بووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە بە سێ پەهباد و یەک مووشەک ئەنجام دراوە و زیانی ماددی بە بەشێک لە شوێنەکانی کەمپ گەیشتووە. ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان نەک تەنیا لە ئێران، بەڵکوو لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرزتر بووەتەوە و ئەگەری هەیە پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامی جەنایەتکار بۆ سەر وڵاتانی دیکە پەرە بستێنێت.
