کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

 هێرشی دووباره‌ی حووسیه‌كان بۆ سه‌ر‌ چه‌ند ناوچه‌ی‌ عه‌ره‌بستان

هێرشی دووباره‌ی حووسیه‌كان به‌ چه‌ندین ناوچه‌ی‌ عه‌ره‌بستان 1

رۆژی هه‌ینی ٦ی خاكه‌ڵێوه‌، هێزه‌ نیزامییه‌كانی حووسی ڕایانگه‌یاند چه‌ند هێرشیان كردووته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازی و سایته‌ نه‌وتیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی.

به‌ وته‌ی گوته‌بێژی نیزامی حووسیه‌كان، ئه‌م هێرشانه‌ به‌ ١٨ په‌هباد و هه‌شت موشه‌كی بالستیك به‌ ئامانجی بنكه‌ی نیزامی “مه‌له‌ك عه‌بدولعه‌زیز” له‌ ناوچه‌ی “ده‌مام” و بنكه‌ نیزامییه‌كانی “نه‌جران” و “عه‌سیر”، “راسو لته‌نووره‌”، “رابیگ” و “یه‌نبووگ” و “جیزان” روویداوه‌ و به‌رپرسانی نیزامی و ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانیش هێرشی سه‌ر سایته‌ نه‌وتییه‌كانی ئارامكۆ و جێزانیان و بنكه‌ نیزامییه‌كانیان پشت راست كردووه‌ته‌وه‌.