ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، به سێ درۆن هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی زاخۆ و دهۆك و كۆمپانیا بیانیه‌كانی چالاك له‌و سێ كێڵگه نه‌و‌تییه كاره‌كانیان ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوو درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی له زاخۆ و ته‌نیا زیانی مادی لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام شیركه‌تی دی.ان.ئۆی نۆرویژی هه‌موو چالاكییه‌كانی ڕاگرتووه. هاوكات به درۆنێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌وتی له دهۆك و له‌وێش كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئه‌مریكایی هانت هه‌موو چالاكییه‌كانی ڕاگرتووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.