ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ دووهه‌مین جار هێرشیان كرده سه‌ر سووختبه‌ران و ماسیگیرانی به‌نده‌ر كولاهی شارستانی میناب و كه‌لووپه‌لی خه‌ڵكیان سووتاند.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دانیشتووانی به‌نده‌ر كولاهی و وێڕای پشكنینی خانووه‌كان، زێڕ و ئاڵتوونی ژنانیان دزیوه و كه‌لووپه‌لی سووختبه‌ران و ماسیگیره‌كانی ئه‌و به‌نده‌ره‌یان سووتاندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه به كاتی شه‌و خه‌ڵكی به‌نده‌ر كولاهی جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و ناوچه‌یان داخستووه و له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی حكوومه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.