به‌یانی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هێرشیان كرده سه‌ر سووختبه‌رانی به‌نده‌ر كولاهی له شارستانی میناب و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و ژنانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و به ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ڕۆژی ڕابردووش هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له كرده‌وه‌یه‌كی دڕندانه‌دا ماڵی ده‌یان هاووڵاتیان پشكنی و وێڕای دزینی زێڕ و ئاڵتوونی ژنان، كه‌لووپه‌لی خه‌ڵكیان سووتاند.