شەوی دووشەممە و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی چلەمینی گیانبەختکردنی “عەلیڕەزا سەیدی” لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی شارستانی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، ڕژانه سەر شەقامەکان.
بەپێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، دانیشتوانی ئەو شارە بە وتنەوەی درووشمی “مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر” و “مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی” خوازیاری ڕووخانی ڕژیمی جەنایەتکاری ئیسلامی و هەروەها سزادانی بەشداربووانی جەنایەتەکانی حکومەت بوون. لە هەمان کاتدا هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکان، هێرشیان کردووەتە سەر خەڵک، بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ژمارەی برینداران یان گیانبەختکردووان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
