کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت

هێرشی درۆنی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت 1

شەوی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت کرایە ئامانجی هێرشێکی درۆنی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە و سیستەمی ڕاداری ئەو فڕۆکەخانەیە زیانی پێگەیشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێرشەکە سیستەمی ڕاداری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیتی کردووەتە ئامانج و لەبەر ئەو ڕووداوە هەموو فڕینەکان لەو فڕۆکەخانەیە ڕاگیراون. هەروەها سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردوو، سێ درۆنیشاهیدلە ناوچەی لامەرد بەرەو ناوچەکانی قەتەر و دوبەی ئاراستە کرابوون، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی گەیشتنیان یان ئامانجەکانیان بڵاونەکراوەتەوە.