رۆژی ڕابردوو،لە درێژەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا، بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جارێکی دیکە بوو بە ئامانجی سپای پاسدارانی ڕژیم.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی بالیسان، لە لایەن هێزی قودسی سپای پاسدارانەوە بە درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ئاستی زیانە گیانی یان مادییەکان، لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە، زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
