کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هێرشی درۆنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەندین درۆنی ئینتحاری هێرشی کردووەتە سەر کەم و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و سورداش.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمپی بنەماڵەکانی حیزبەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوچەکانی سورداش و گردەچاڵی کۆیە، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانییەوە بە چەندین درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیراون. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا هیچ زیانێکی گیانی بەر بنەماڵەکانی ئەو حیزبانە نەکەوتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی نیشتەجێبوونیان کەوتووە.