کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە هەرێمی کوردستان

هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە هەرێمی کوردستان 3

 

ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێک لە درۆنەکان لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە و یەکێکی دیکەیان کەوتووەتە خوارەوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناوچەکە هەوڵی تەقاندنەوەی درۆنەکانی داوە و پاش ئەم ڕووداوە هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە بڵاوەیان پێ کراوە. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان چەندین جار بە درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەکی پارستی دیمۆکراتی کوردستان گیانی لەدەستداوە.